هەمەڕەنگ

یەکێک لە گەورەترین ئەڵماسەکانی جیھان بە 6.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا


حکومەتی سیرالیۆن یەکێک لە گەورەترین پارچە ئەڵماسەکانی لە زیادکردنێکی ئاشکرا دا لە نیویۆرک بەنرخی 6.5 ملیۆن دۆلار فرۆشت، ئەمەش لەپێناو کۆکردنەوەی پارە بۆ پاڵپشتی کردنی پڕۆژەکان لەو وڵاتەدا.
ئەو ئەڵماسە کە قەبارەکەی ھێندەی ھێلکەیەک دەبێت، لەلایەن قەشەیەکەوە لەمانگی ئازاری رابردوودا لە ھەرێمی کونو لە ڕۆژھەڵاتی سیرالیۆن دۆزرایەوە، دواتر ڕادەستی حکومەتی ئەو وڵاتەی کرد بۆ ئەوەی بیفرۆشێت و بەداھاتەکەی چەندین پڕۆژە جێبەجێ بکرێت.
بازرگانی کردن بەئەڵماسەوە لەو وڵاتە شەڕێکی خوێناوی بەدوای خۆیدا ھێنا کە لە 2002 کۆتایی ھات، کە بەھۆیەوە دەیان ھەزار گیانیان لەدەستداو سەدان ھەزاری تر ئاوارەبوون.


4 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2017 2:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123