تەندروستی

خواردنی مۆزێک ڕۆژانە ئەم کاریگەریانە لەسەر لەش دروست دەکات


مۆز دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی و ڤیتامین و شەکری سروشتی و ڕیشاڵ،ئەو وتەی کە دەربارەی سێو وتراوە و دەڵێت خواردنی دانەیەکی ڕۆژانە وا دەکات پێویستت بە سەردانی کردنی پزیشک نەبێت بەھەمان شێوە بەسەر مۆزیشدا ئەم وتەیە جێبەجێی دەبێت.

مۆز میوەی ژمارە یەکە لە لیستی خواردنەکان لە وڵاتی ئەمریکا،ئەمریکیەکان زیاتر گرنگی بەخواردنی مۆز دەدەن بەراورد بە ھەریەکە لە پرتەقاڵ و سێو،لەسەرەتادا ڕەنگی زەردێکی سەوز باوە و ھیچ پەڵەیەکی تێدا نیە لەگەڵ پێگەیشتنی پەڵەی قاوەی تێدا دەردەکەوێت ھەتا دەبێت بە مۆزێکی تەواو.

زۆرێک وای بۆ دەچن مۆزی قاوەی خواردنی زیان بەخشە و نابێت بخورێت بەڵام ھەتا ڕەنگەکەی تێتربێت واتای جوانتر پێگەشتنیەتی و لەم کاتەشدا مادەی دژە شێرپەنجەی تێدا زیاتر دەبێت کە بە (tumor necrosis factor) ناسراوە ،بەرەنگاری خانە ناسروشتیەکانی لەش دەبێتەوە،کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات لەم ڕێگایەوە خانەکانی لەش لە ھەوکردن و نەخۆشی ڕزگاردەکات.
مۆز تەنھا بۆ ڕێگریکردن لە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە سودبەخش نیە بەڵکو کۆمەڵێک سودی دیکەشی ھەیە:

-سوتانەوەی گەدە: ھەموو مۆزێک کە دەخورێت لە توانایدایە چارەسەری سوتانەوەی گەدە بکات و سنورێک بۆ ڕودانیشی دابنێت.

-پەستانی خوێن: مۆز لە توانایدایە پەستانی خوێنی بەرز دابەزێنێت،زۆر بەسودە بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە نۆرە دڵێ و جەڵدەی مێشک،لە ڕێگای کەمکردنەوەی سۆدیۆم ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە مۆزدا بۆیە دادەندرێت بە باشترین خۆراک بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

-سەرچاوەی وزەیە: خواردنی ١-٢ مۆز پێش ئەنجامدانی وەرزش وزەی تەواو بە مرۆڤ دەبەخشێت بە درێژای ئەو ماوەی کە وەرزش ئەنجام دەدرێت،ئەو پۆتاسیۆمەش کە تێیدایەتی ڕێگری دەکات ماسولکەکان دووچاری گرژبوون ببێت.


4 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2017 2:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر