تەندروستی

چەند ڕێگایەک بۆ زاڵبوون بەسەر برسێتی لەکاتی دابەزانی کێشی لەشدا


زۆر کات لەکاتی دابەزانی کێشی لەشدا دووچاری برسێتی دەبین بەتایبەتیش لەسەرەتاکانی کێش دابەزاندا،ئەمانەش کۆمەڵێک ھەنگاون کە دەتواندرێت لەسەرەتاکانی دابەزانی کێشی لەشدا بۆ زاڵبوون بەسەر برسێتیدا سودیان لێوەربگیرێت:

ڕێگای یەکەم: وەک زاندراوە خواردنەوەی ئاو یەکێکە لە ھەنگاوە سەرەکیەکانی دابەزانی کێش،یەکێکیشە لەو ھۆکارانەی کە ھەستی تێری بە مرۆڤ دەبەخشێت.

پێویستە پێش خواردنی ژەمەکان دوو کوپ ئاو بەلایەنی کەمەوە بخورێتەوە،بەگشتی دەبێت ڕۆژانە دوو لیتر بۆ سێ لیتر ئاو بخورێتەوە لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت بەسەر برسێتی و تونێتیدا زاڵبین. 

ڕێگای دووەم: دورکەوتنەوە لەو گیراوانەی کە پێیان دەوترێت "دایت" سەرەڕای زیانەکانی کە بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنەوەیان ھۆکارێکیشە بۆ برسبوونی مرۆڤ بە ڕادەیەک کە ناتواندرێت کۆنتڕۆڵی برسێتی بکرێت.

ڕێگای سێھەم: جوینی بنێشت،جوینی بنێشتی بێ شەکر ھەستی تێری بە مرۆڤ دەبەخشێت، وا دەکات کالۆری کەم لەکاتی ژەمە سەرەکیەکاندا بەکاربھێندرێت.

باشترین کاتیش بۆ جوینی بنێشت (لە دوای خواردنی ژەمێکی سوکی دەوڵەمەند بە کالۆری وەک: پەتاتەی سورەکراو،پارچەیەک کێک،دوای خواردنی نانی بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی چارەکێک بنێشت بجوێندرێت)





6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 1:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر