هەمەڕەنگ

پەرستارێك بە یەك قاچەوە چارەسەر بۆ نەخۆشە هەژارەکانی سوریا دەکات

 

عەلی حومد پەرستارێکی سوریە و لەکاتی جەنگی وڵاتەکەیدا قاچێكی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە کارەکەی و رۆژانە دەچێت بۆ هاوکاریکردنی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چارەسەرە لە ناوچە گوندنشینەکانی حەلەبدا.

عەلی تەمەنی 52 ساڵە، بەیانیان زوو لەو کەمپەی تێیدا دەژی هەڵدەستێت  و جانتا پزیشکییەکەی هەڵدەگرێت و بە کورسییەکی تایبەت بە کەمئەندامان دەچێت بۆ سەردانی  ئەو نەخۆشانەی نزیكن لە شوێنی نیشتەجێبوونییەوە.

ئەم پەرستارە بەپێی توانای چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشانە دەکات وەك هەڵواسینی ئاو، دوورینەوەی برین و پاککردنەوە، دەرزی لێدان، پێوانەی فشاری خوێن و ئاستی شەکر لەگەڵ فریاگوزاری سەرەتایی.