هەمەڕەنگ

بزانە لە سکی نەخۆشێک دا چی دەدۆزرێتەوە


لە ھیندستان پزیشکەکان ٥ کیلۆگرام و نیو لە ئاسن لە سکی پیاوێک دا دەردەھێنن.
خان گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵە، بەھۆی ئازاری زۆر لەناو سکی دا سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە دەکات.
سەرەتا پزیشکەکان پێیان وابوو ئەو ئازارە بەھۆی خواردنی پیسەوەیە، بەڵام دواتر ئەوەی پێشبینی نەکرا لەناو سکیدا دۆزرایەوە.
دوای پشکنین دەرکەوت لەناو سکی نەخۆشەکەدا بڕێکی زۆر پارچە ئاسن ھەیە کە لە بزمارو مووس و پارەی ئاسن پێکھاتووە.
خان دوای نەشتەرگەرییەکی ٣ سەعاتی ژمارەیەک بورغی و زنجیرو ٢٦٣ پارەی ئاسن و ١٠٠ بزمار لەناو سکیدا دەرھێنرا.
دوای نەشتەرگەرییەکەش خان بۆماوەی ٢٤ سەعات لەژێر چاودێری وردو ھەناسەدانی سروشتی دا بوو، بەڵام دواتر باری تەندروستی جێگیر دەبێت و بەتێپەڕبوونی کات تەندروستی باشتر دەبێت.
کەسوکاری ئەم کوڕەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کوڕەکەیان لەرووی دەروونیەوە تەواو نیەو بەردەوام دوورەپەرێزو گۆشەگیرە، تێبینی ئەوەشیان کردووە کە شتی نامۆ دەخوات.


هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123