هەمەڕەنگ

گەنجێکی کورد بەشداری لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی وڵاتانی عەرەبیدا دەکات

 

نامۆ وەک تاکە کوردی پاڵەوانی زۆرانبازی لەگەڵ سێ گەنجی دیکەی عێراقی بە رەگەز عەرەب بەشداری لە پاڵەوانێتی (UAE WARRIORS 11) دەکەن، ئەم گەنجە بۆ یەکەم جار لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی (CFL) دەرکەوت، نامۆ بۆ جاری دووەمە بۆ ئەو رێکخراوە یاری دەکات و لە ئەگەری بردنەوەی لەم پاڵەوانێتیەش دەتوانێت لەسەر پشتێنەکان رکابەری بکات.
پاڵەوانێتیەکە رۆژی هەینی سەعات 6:00 لە ئیمارات دەستپێدەکات و یاریزانان لە چەندین وڵاتی عەرەبیەوە بەشدارن و نامۆش رۆژی هەینی یەکەم یاری خۆی دەکات.