تەندروستی

ئایا قەڵەوی هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە؟

بەپێی هەواڵێکی پێگەی (سکای نیوز) لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، بوونی کێشێکی مامناوەند و تەندروست گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و ریخۆڵەکان.
لە توێژینەوەکەدا کە لە رۆژنامەی (جاما نێتوۆرک) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە؛ لە ئێستادا کە رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا روو لە زیادبوونە، لێکۆڵینەوە لەسەر پەیوەندی نێوان قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە گرنگە بۆ تەندروستی گشتی، چونکە ئەنجامی ئەم توێژینەوە نوێیە دەریخستووە ئەو کەسانەی لە چەند قۆناغێکی تەمەنیاندا بە قەڵەوی دەمێننەوە زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە و ریخۆڵەکان هەیە.
کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆر لە چەوری لە جەستەدا بەرگری لەش لاواز دەکات و رەنگە سەربکێشێت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، شەکرەی جۆری دوو، هەندێک جۆری شێرپەنجە.