تەندروستی

بۆ سوتاندنی چەوری ئەم خواردنانە بە سکی ناشتا بخۆ

 

بۆ تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی کێشی لەش باشترین رێگاکان وەرزشکردن و خواردنی تەندروستە، بەڵام رەنگە هەندێک خواردن زیاتر یارمەتیدەربێت و بە کاتێکی کەمتر کێشت دابەزێنێت.

ماڵپەڕی (سەباح) لە بابەتێکی تەندروستیدا لیستی پێنج جۆر خواردنی بڵاوکردۆتەوە کە ئەگەر لە بەیانیاندا بە سکی ناشتا بخورێت زۆر بە خێرایی چەوری دەسوتێنن:

*شیلک

شیلک دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان و یەکێکە لەو میوانەیە کە چەوری دەسوتێنێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تەندروستی پوک و ددانەکان دەپارێزێت.

*هەڵووژە

هەرچەندە ٪90ی لە ئاو پێکهاتووە بەڵام رێژەی کالۆری تێیدا زۆر نزمە، رۆژانە خواردنی 3-4 دانە بەسوودە بۆ تەندروستی.

*ئەنەناس

دەوڵەمەندە بە ماددەی برۆمیلەین کە یارمەتی تواندنەوە چەوری دەدات.

*سرکەی سێو

کرداری هەرس ئاسان دەکات و رێژەیەکی باش لە چەوری لەش دەتوێنێتەوە ئەگەر بەردەوام لە بەیانیاندا بە سکی ناشتا بخورێت.

*ماست

تا تەندروستی گەدە و ریخۆڵەکان باشتر بێت، تواندنەوەی چەوری و دابەزینی کێش ئاسانتر دەبێت. ماست یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بۆ گەدە بەسوودە و لە بەشێکی زۆری سیستمی خۆراک بۆ دابەزاندنی کێشدا بوونی هەیە.