هەمەڕەنگ

چالاکیەکانی منداڵپارێزی کوردستان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە

 

 

لە نوێترین کارو چالاکییەکانی رێخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ پاڵپشتی منداڵان،ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2023  نزیکەی 11 منداڵ دیاریان پێبەخشرا لە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونیان دا کە منداڵپارێزی کوردستان بەهاوکاری چەند خۆبەخشێک لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر ئەنجامیدا.

هەروەها 12منداڵ کە لە سەنتەری ژین / دهۆک چارەسەر وەردەگرن ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونیان بۆ ڕێکخرا لەلایەن (منداڵپارێزی کوردستان)ەوە.

 

ئەو منداڵانەی لە(نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی) چارەسەر وەردەگرن چەندین جۆر چالاکی جیاوازییان لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدرا.

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە پاڵپشتیکردنی دەرونی و کۆمەڵایەتی منداڵ و دڵخۆشکردنیانە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکان.