هەمەڕەنگ

بۆمانەوە لە ژیان ڕۆژانە ٢٠ لیتر ئاو ئەخواتەوە


گەنجێکی ئەڵمانی تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژانە لانیکەم ٢٠ لیتر ئاو ئەخواتەوە، بۆ ئەوەی جەستەی وشک نەبێتەوەو نەمرێت.
ئەم گەنجە بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت، ئەویش تونێتی زۆرو جۆرێک لە نەخۆشی شەکرەیە، ئەگەر ئاو نەخواتەوە ئەوا لەماوەی چەند سەعاتێک دا گیان لەدەستدەدات.
ئەم گەنجە دوای سەعاتێک لە نەخواردنەوەی ئاو نیشانەکانی نەخۆشییەکەی بەدەردەکەوێت، ئەویش وشکبوونەوەو سەربەگێژدا ھاتنە، دواتر بورانەوەو ھەندێک جار دەگاتە حاڵەتی مردنیش، ئەم حاڵەتەش لە مرۆڤێکی ئاسایی دا دوای ٢ بۆ ٣ ڕۆژ لە نەخواردنەوەی شلەمەنی یان ئاو ڕودەدات.
 


هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 11:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123