تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بۆ ماوەی یەک مانگ هەموو رۆژێک زەنجەفیل بخۆیت؟

ئاشکرایە خواردنی زەنجەفیل بە کاڵی و بە تەنها چێژبەخش نییە ئەگەرچی چەندین سوودیشی هەبێت، بەڵام تێکەڵکردنی لەگەڵ چا، شەربەت و خواردنی ژەمەکاندا وا دەکات بتوانیت بۆ ماوەی چەندین مانگ هەموو رۆژێک بیخۆیت.

لە هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەری (سکای نیوز)دا باس لەو گۆڕانکاریانە کراوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بۆ ماوەی یەک مانگ لەسەریەک زەنجەفیل بخورێت کە ئەمانەن:

*سیفەتی دژەهەوکردنی هەیە و رێگری لە هەوکردنی ئەندامە جیاوازەکانی جەستە دەکات.

*رێگری لە سەرگێژخواردن دەکات بە تایبەت بۆ ئەو خانمانەی کە دووگیانن و لە بەیانیاندا توشی سەرگێژخواردن دەبن.

*ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە

*جوڵەی ریخۆڵەکان ئاسان دەکات، ئەمەش بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە توشی قەبزی دەبن

*ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

*بەرگری لەش بەهێز دەکات