تەکنەلۆژیا

تویتەر ئەو هەژمارانە دەسڕێتەوە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هیچ بابەتێکی تێدا بڵاونەکراوەتەوە

 

ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا بڵاویکرووەتەوە کە لە داهاتوودا هەموو ئەو هەژمارانەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ چالاک نین و هیچ بابەتێکیان تێدا بڵاوناکرێتەوە دەسڕێنەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکە ئەگەر چالاک نەبن، دەبینن کە ژمارەی شوێنکەوتووەکانیان دادەبەزێت.

بەپێی سیاسەتی نوێی تویتەر، بەکارهێنەران دەبێت لانیکەم لە 30 رۆژ جارێکدا سەردانی هەژمارەکەیان بکەن، ئەمەش وا دەکات بەدووربن لە سڕینەوەی هەژمارەکەیان بە شێوەیەکی هەمیشەیی بەهۆی ناچالاکییان.