هەمەڕەنگ

نزیکەی 200 کالە لە دوکانێک دەدزرێت

سێ کەس لە شاری هوانکایۆی پیرۆ هەڵدەستن بە دزیکردن لە دوکانێکی فرۆشتنی پێڵاوی وەرزشی و نزیکەی 200 کالە دەدزن کە هەموویان پێڵاوی تاکە و بۆ پێی راست دەبێت.
نرخی کالە دزراوەکان بە 13 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە کە لە براندە به‌ناوبانگه‌ جیاوازەکانی جیهانن، مانەوەی تاکی چەپی کالەکان رەنگە رێگربێت لەوەی ئەو سێ کەسە بتوانن کالەکان بفرۆشن یان سوودی لێ وەربگرن.