هەمەڕەنگ

لە بەڕازیل جۆرە بۆقێکی نوێ ئەدۆزرێتەوە

پێگەی "سی ئێن ئێن" وێنەی بۆقێکی بڵاوکردۆتەوە کە جۆرێکی نوێیە و لە دارستانەکانی بەڕازیل دا دۆزراوەتەوە

بۆقەکە ڕەنگی پرتەقاڵییە و لە جۆری "بۆقی پەمپکین"ە کە بە گشتی قەبارەیان بچووکە و ڕەنگێکی بریقەداری هەیە، بۆقەکە شەهرێکی لەنێو خۆیدا شاردۆتەوە کە پێی دەوترێت "تێترۆتۆکسین" کە هەمان جۆری ژەهری دۆزراوەیە لە ماسی فووگۆدا

ئەم ژەهرە لە ڕێی برین یان خواردنی بۆقەکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا نازانرێت ماوەی تەمەنی ئەم بۆقە چەندە یاخود ڕێژەی چەندە لە جیهاندا بەڵام وا پێشبینی دەکرێت کە لەو ناوچەیەدا چەند سەد دانەیەک هەبێت