تەندروستی

لە ڕەمەزاندا زیاتر ئاگاداری تەندروستی ددانەکانتبە

پێگەی "سەباح"ی تورکی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گرنگیدان بە دەم و ددانەکان لە ڕەمەزان دا پێویستە زیاتر بێت وەک لە مانگەکانی دیکەی ساڵ

پرۆفیسۆر د.عەلی ڕەزا پزیشکی پسپۆڕی ددان ڕایگەیاندووە کە بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی ڕۆژووگران ئەمەش بە گرنگیدان بە دەم و ددانەکان لەم مانگەدا دەکرێت چارەسەر بێت، ڕونیشیکردۆتەوە کە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو بۆنی ناخۆشی دەم کەمدەکاتەوە و لە هەمان کاتدا سییەکان دەپارێزێت

ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەمبوونەوەی لیک کە پارێزەری سەرەکی ناودەمە لە بەکتریا دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی ددان و کۆئەندامی هەناسە

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە کەمبکرێتەوە کە وا دەکات ڕێژەی لیک کەمببێتەوە و بەکتریای زیاتر لە ناودەم دا هەبێت و ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی پووک و ئازاری ددان و بۆنی ناخۆشی دەم