بەھۆی ساردی کەشوو ھەواوە خواردنەوەی کاکاوی گەرم لە وەرزی زستاندا خواستی زۆری لەلایەن گەورە و منداڵانەوە لەسەرە،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی خواردنەوەی کەکاون بە گەرمی:
١-لەش چالاک دەکات و وزەشی پێدەبەخشێت.
٢-ھێورکەرەوەی مێشکە و ڕێگری دەکات لە توشبوونی مرۆڤ بە ھیلاکی توند ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی سیرۆتۆنین کە دەبێتەھۆی چالاکردنی مێشک ، خانەکان لە ئۆکساندن دەپارێزێت،ھەروەھا ڕێگریش دەکات لە توشبوون بە زەھایمەر.
٣-گورچیلە چالاک دەکات و یارمەتیشی دەدات لە پاکردنەوەی لەش.
٤-چەوری زیان بەخش دادەبەزێنێت و سودبەخش بەرز دەکاتەوە ، مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ، بۆریەکانی خوێن ، جەڵدەی مێشک.
٥-خواردنەوەی کەکاو ئێسقان بەھێزدەکات لە لاوازبوون دەیپارێزێت،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و گەشەکردنی خانەی شێرپەجەی.
٦-خواردنەوەی کاکاو بۆ باشکردنی باری دەرونی بەسودە و مرۆڤ لە توشبوون بە خەمۆکی دەپارێزێت.
٧-دەبێتەھۆی سوتانی کالۆری ھەربۆیە دەتواندرێت لە دابەزانی کێشی لەشدا سودی لێوەربگیرێت.
٨-کۆئەندامی ھەرس چالاک دەکات و پارێزگاری لە مرۆڤ دەکات لە توشبوون بە قەبزی.
٩-دەبێتەھۆی وەدەرنانی ژەھر و خوێی زیادە لەلەشدا،دەردەری ئەنسۆلین لە خوێندا زیادەکات ھەربۆیە دەتواندرێت لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا سودی لێوەربگیرێت.
١٠-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.