هەمەڕەنگ

ئەفریقا.. چاندنی نەمام بە درێژایی پێنج هەزار میل

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دروستکردنی دیوارێک لە نەمام کردووە لە ئەفریقا بە درێژایی پێنج هەزار میل کە بە ڕێگریکردن لە دروستبوونی گەورەترین بیابان لە جیهاندا دادەنرێت

بە پێی پرۆژەکە تا ساڵی 2030 نزیکەی 100 میلیۆن هێکتار زەوی لە باکووری ئەفریقا سەوز دەکرێت، لە سەدەی ڕابردوودا بیابانی "سەهارا" بە ڕێژەی ٪10 فراوان بووە تا 11 وڵاتی کیشوەری ئەفریقا درێژبۆتەوە

بەڵام لە ئێستادا بەپێی پلانێک کە لە ساڵی 2007 دا ڕاگەیەندراوە ناوچەکە سەوزدەکرێتەوە