بۆیەکردنی نینۆکەکان یەکێک لە ئاسانترین ڕێگەکان بۆ دەرخستنی چەند نهێنییەک لەبارەی کەسایەتی کچان، کچان هەرکات بیانەوێت نینۆکەکانیان دەکەن بەو ڕەنگ و مۆدێلەی کە دەیانەوێت
بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەر کەسەو خولیای ڕەنگێک یان مۆدێلێک لە بۆیەکردنی نینۆک دەکات کە لەگەڵ کەسایەتی و میزاجی کەسەکە دەگونجێت
ماڵپەڕی "برایت ساید" لەم بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە کە باس لە دەرکەوتنی کەسایەتی کەسەکان لەڕێی ڕەنگی بۆیەی نینۆکیان دەکات بەم شێوەیە
-ڕەنگی سوور
ڕەنگی سوور دەریدەخات کە تۆ کەسێکی بەسۆزیت
-ڕەنگی پەمەیی
ڕەنگی پەمەیی تەواو ناسک و کچانەیە، بۆیەکردنی نینۆکەکان بە ڕەنگی پەمەیی وەک کەسێکی دڵپاک و ڕووخۆش دەرت دەخات
-پرتەقاڵی
دەرکەوتنت وەک کەسێکی بوێر و سەرەڕۆ یەکەم شتە کاتێک ڕەنگی نینۆکەکانت دەکەیت بە پرتەقاڵی
-مۆر
ئەو کەسانەی نینۆکەکانیان ڕەنگی مۆر دەکەن کەسایەتیەەکی داهێنەر و خاوەن بیرۆکەن
-شین
ڕەنگی شین واتای ئاشتی و ئارامییە
-ڕەش
بۆیەکردنی نینۆکەکان بە ڕەنگی ڕەش دەرخەری ئەوەیە کە یاخیبوون لە کەسایەتی تۆدا هەیە، بەڵام ئەمە تەنها شت نییە بەڵکو ئەم کەسانە لە هەمان کاتدا بەهرەمەند و داهێنەریشن