تەندروستی

لەبەر ئەم هۆکارانە شەوانە پارچەیەک سیر لە ژێر سەرینەکەت دا دابنێ

سیر تەمەن درێژ دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سوودی ئەم خۆراکە نییە بەڵکو بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە ماددە ژەهراوییەکان، کەمکردنەوەی چەوری زیانبەخشی جەستە و تەنانەت دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەجەنگێت

سیر نەک تەنها لە ڕێگەی بەکارهێنانی لە خواردندا بەسوودە، بەڵکو دەتوانیت شەوانە پارچەیەک سیر لەژێر سەرینەکەت دابنێیت بەو جۆرەش سوودی خۆی بە جەستە دەگەیەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" بابەتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا چەند سوودێکی خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:

-لە هەڵامەت و لووت گیران ڕزگارت دەکات

-بەرگری جەستە بەهێز دەکات

-مێرووەکان (حەشەرات) لە شوێنی نوستنەکەت دوور دەخاتەوە

-یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام و لە خەوزڕان ڕزگارت دەکات