تەندروستی

چی ڕوو دەدات گەر ڕێگە بدەی منداڵەکەت پێش ژەمەکان شیرینی بخوات؟

ئارەزووی منداڵان بۆ خواردنی خواردن و خواردنەوە شیرینەکان شتێکە لە تەواوی جیهان هاوشێوەیە، ئەگەری چی دایکان و باوکان منداڵەکانیان وا ڕا دەهێنن لە دوای ژەمەکان شیرینی بخۆن بەڵام خواردنی شیرینی پێش ژەمەکانیش چەند سوودێکی بۆ منداڵان هەیە

تیمی ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە و چەند هۆکارێکیان دۆزیوەتەوە کە وا دەکات گرنگ بێت ڕێگە بە منداڵەکەت بدەی پێش ژەمە خواردنەکان شیرینی بخوات ئەوانیش:

-فێری هەستکردن بە بەرپرسیارێتییان دەکات

دانانی شیرینی وەک بەشێک لە ژەمەکە وا دەکات منداڵەکەت بە شێوەیەکی تەندروست ڕۆژانە تەنها پارچەیەک بخوات، بەڵام گەر لە هەفتەیەکدا یەک جار بیخوات ئەوە بە ڕێژەیەکی زۆر و زیانبەخش دەبێت

-یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش

بە پێی توێژینەوەکان خواردنی شیرینی پێش ژەمەکان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، دەرکەوتووە کە منداڵان کاتێک پێش ژەمەکان شیرینی دەخۆن ڕێژەیەکی کەمتر دەخۆن

-لە ژەمەکەدا خواردنی تەندروست دەخۆن

-میزاجێکی باشتریان دەبێت