تەکنەلۆژیا

تۆیۆتا چیتر تایەی ھەوایی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەکارناھێنێت


دواجار تۆیۆتا بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی "Fine Comfort Ride"ی ئاشکراکرد لەمیانی پیشانگەیەکی ئۆتۆمبیلدا لەتۆکیۆ، کەئۆتۆمبیلێکە پشت بەسەرچاوەیەکی ووزەی ھایدرۆجینی دەبەستێت لەگرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە تایەکانی لەجۆرە ئاساییەکە نیە و پێویستی بەھەوا نیە.
ئامانج لەم جۆرە تایانە کەمکردنەوەی قورساییەکەیە لەسەر ئۆتۆمبیل، کەوادەکات ئۆتۆمبیلە ھایدرۆجینیەکانی تۆیۆتا ئاسانتر و عەمەلی تر بێت لەبەکارھێنانی رۆژانەدا. 
لەپێناو قەرەبوکردنەوەی کێشی زیادەی بزوێنەرە کارەباییەکانی لەھەر تایەیەکدا، تۆیۆتا جۆرە تایەیەکی بەکارھێناوە کەلەچینێکی نەرمی لاستیکی پێکھاتوە کەپەیکەرێکی پلاستیک و ئەلەمنیۆمی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی بارستای تایەکان بەرێژەی ٣٠% لەچاو تایە ھەواییەکاندا. 
کێشی (١١ رەتڵ) لەسەر ھەر تایەیەک کەمتر دەکاتەوە، ئەم تەکنیکەش پێشتر لەگالیسکەکانی گۆڵف و گیابڕەدا بەکاردەھێنرا. 
ئێستاش تاکە ئاستەنگ بێتە رێی ئەم جۆرە تایانە، لێخشاندنی تایەکانە لەکاتی بەرەو پێشەوە سوڕاندنەوەدا، ئەگەر تۆیۆتا بتوانێ داھێنانێک بۆ کەمکردنەوەی ئەم لێخشاندنە بخاتەڕوو، ئەوا ئەم جۆرە تایانە چیتر دەخرێنە بواری بەرھەمھێنانەوە.


3 هەفتە پێشتر - Nov 16 2017 1:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1