هەمەڕەنگ

مارێکی دەگمەن بە شەش هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

پێگەی "ئێن دی تی ڤی" لە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە کە مارێکی دەگمەن کە بەشێوەیەکی خۆرسک سێ ئیمۆجی لەسەر پشتی هەیە بە بڕی شەش هەزار دۆلار فرۆشراوە

جەستن کۆبیلکا کە بۆ ماوەی دوو دەیەیە کاری بەخێوکردنی مار دەکات دەڵێت "هەرچەندە لە هەر 20 گیاندارێک ئەگەری هەیە یەکێکیان پەڵەیەک لە شێوەی ئیمۆجیدا لەسەر جەستەی هەبێت، بەڵام زۆر دەگمەنە کە لەسەر پشتی یەک مار سێ ئیمۆجی زەردەخەنە هەبێت"

هۆکاری دروستبوونی ئەم پەڵانە دەگەڕێتەوە بۆ سستی لە گۆڕانی جیناتی مارەکەدا، ئەم جۆرە مارە کە بە "پیسۆن" ناودەبرێت نیشتمانی سەرەکی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقایە، یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی مار بۆ بەخێوکردن بەهۆی زوو دەستەمۆبوون ئاسانی هەڵگرتن و مامەڵەکردن لەگەڵیدا