هەمەڕەنگ

بۆچی لە کاتە هەستیارەکان دا پێکەنینمان دێت؟

زۆرکات لە کۆبوونەوە، پرسە یان کاتێک کە کەسێک لەسەر بابەتێکی گرنگ قسەت بۆ دەکات بە بێ ویستی خۆت پێکەنینت دێت، ئەمەش حاڵەتێکی ناخۆش و جێی شەرمە بەڵام کاردانەوەیەکی جەستەیە و مانای خراپی کەسەکە نیە

 

دەکرێت بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێک لەم جۆرە حاڵەتانەدا خۆت دەرباز بکەیت یان ڕێگری لە دەرکەوتنی پێکەنینەکەت بکەیت بەم شێوەیە:

-هەوڵ بدە بیر لە شتێک بکەیتەوە کە خەمبارت بکات

-گەر جاف یان پێنووست بەدەستەوە بوو خۆتی پێوە سەرقال بکە بۆ بیرچوونەوەی پێکەنینەکەت

-خۆت بگرەو شوێنەکە بەجێ بهێڵە بۆ چەند دەقەیەک لە دەرەوە پێکەنینەکەت دەربڕە

-چاوت بخە سەر یەک ڕەنگ لەو شوێنەدا

- دەست لە گوێیەکانت بدە و با دەمت داخرابێت