هەمەڕەنگ

ئینستاگرام ژمارەی "لایک"ی سەر پۆستەکان دەشارێتەوە


پێگەی "فۆکس 29" لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە کە شەوی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا ژمارەی "لایک"ی سەر پۆستەکانی بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی شاردۆتەوە

ئەمەش درێژکراوەی ئەو تاقیکردنەوە و گۆڕانکارییانەیە کە کۆمپانیاکە لە ساڵی 2019وە دەستی پێکردووە، دەیەوێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەم تایبەتمەندییە جێگیر بکات

هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە "ئێمە ئەزموونێکی نوێمان تاقیکردۆتەوە بۆ شاردنەوەی ژمارەی "لایک"ی سەر پۆستی بەکارهێنەران، تاقیکردنەوەکە ژمارەیەک هەژماری تریش دەگرێتەوە لە ئەمڕۆدا، کار بۆ ئەوە دەکەین ئەم تایبەتمەندییە بە زووترین کات جێگیر بکەین، بەڵام ژمارەی "لایک"ی ئەو بەکارهێنەرانە دەگەڕێنینەوە کە لە تاقیکردنەوەکەدا بەکارهاتوون