تەندروستی

باشترین خۆراک بۆ زیادکردنی ئاسن لەلەشدا


ئاسن دادەندرێت بە ڕەگەزێکی گرنگ لە دروستکردنی خانەی خڕۆکەی سور و  ھیمۆگلۆبینی خوێن ، پاکردنەوەی خوێن.

ئاسن وزە بە لەش و ئەندامەکانی دەبەخشێت چونکە ھەموو شانەکانی لەش لەخوێن پێکھاتووە ،ھەربۆیە کەمی ھۆکارە بۆ توشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی نموونەش کەمخوێنی توند(ئەنیمیا).


کەمی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک ھۆکار لەوانەش خراپی خۆراک یاخود خراپی ھەڵمژینی ئاسن کە بەھۆی خراپی ھەندێک خۆراکەوە توشی مرۆڤ دەبێت یاخود توشبون بە گرفتێکی دیاریکراوە لەبەر ئەوە پێویستە بزاندرێت ھۆکاری کەمخوێنی چیە بۆئەوەی چارەسەر بکرێت.

دەشتواندرێت ڕێژەی ئاسن لە خوێندا بەرزبکەینەوە لەڕێگای جێبەجێکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ئاسن ئەم سیستمە خۆراکیە بەزۆری لە بەزالیا ، فاسۆلیا ، پاقلە ، خۆراکە گەڵا سەوزەکان  وەک سپێناخ ھەیە ھەروەھا بەکارھێنانی میوەی وشکراوە وەکو مێوژ بەشێوەیەکی تایبەت .

لەلایەکی دیکەشەوە پێویستە گرنگی بە خواردنی گۆشتی سور ، ماسی بدرێت ھەروەھا ھەندێک سیستمی خۆراکی گرنگی دیکەش ھەیە یارمەتیدەرن لە زیادبوونی ئاسن لە خوێندا  نموونەش چەرەسی نەبرژاو ( عەلی بابا ، بادام ) لەلایەکی تریشەوە ھەنگوینی سروشتی بەسەرچاوەیەکی  گرنگی ئاسن دادەندرێت  بەتایبەتیش ھەنگوینی ڕەش.

 ناوکەکان بە ھەموو جۆرەکانیەوە  وەکو ناوکی کولەکە ، گڵۆبەڕۆژە ، شوتی سەرچاوەی سەرەکی ئاسنن ، خواردنە دەریایەکانیش دەورێکی کاریگەریان ھەیە لە بەخشینی ئاسن بە لەش.

 
خواردنی خۆراکە دانەوێڵەیەکان وەک گەنم و شۆفان،خواردنی ھێلکە لەگەڵ گرنگی دان بە خواردنی ڤیتامینەکان(تەواوکەرە خۆراکیەکان) کە لە شێوەی حەبدان، لەکاتی زۆر کەمیشیدا پێویستە بەشێوەی دەرزی ئاسنەکە وەربگیرێت. 





6 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 3:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر