دەرونناسان چوار ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە فشاری دەروونی بەکاردەهێنن
دەرونناسان تایبەتمەندن بە هاوکاری ئێمە لە چارەسەری کێشەکانمان دا، زاڵبوون بەسەر ترس و دەربڕینی هەستەکانمان بۆیە دەمانگەیەننە ئارامی دەرونی و ڕزگاربوون لە فشار و قەلەقی
بەڵام ئەوانیش وەک ئێمە مرۆڤن و ڕەنگە زۆر کات خۆشیان توشی فشاری دەروونی ببن
ماڵپەڕی" برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە چوار هەنگاو دەکات کە دەرونناسان بەکاری دەهێنن بۆ ڕزگاربوون لە فشاری دەروونی کە ئەمانەن :
-نوسینەوەی هەموو ئەو شتانەی کە بە مێشکت دا دێت
-دروستکردنی ئەو خواردنەی کە ئارەزووی دەکەیت
-دوورخستنەوەی ئەو شتانەی کە پێی دڵخۆش نیت یان ئارەزووی ناکەیت
-سەعاتێک لە کاتەکانت بەو کارەوە بەسەر ببە کە ئارەزووی دەکەیت هەر لە وێنەکێشان، گوێگرتن لە میوزیک یان هەر خولیایەکی دیکە
|