تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پەڵپینە

پەڵپینە یەکێکە لەو سەوزانەی کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تەنها ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە و زۆر کەس لە لیستی خۆراکەکانی ڕێجیم دا بەکاری دەهێنێت

پەڵپینە لە وەرزی سەرمادا بۆ بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەخورێت، ئەگەر چی لە وڵاتاندا بە شێوەی جیاواز لە دروستکردنی زەڵاتە و خواردنی جۆراوجۆردا دەبینرێت بەڵام لە کوردستان بە شێوەیەکی گشتی وەک شۆربایەک ئامادە دەکرێت

ماڵپەڕی"سەباح" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە سوودەکانی پەڵپینە دەکات بۆ تەندروستی جەستە کە ئەمانەن :

-تەندروستی دڵ دەپارێزێت

-ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

-بەرگری لەش بەهێز دەکات

-ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات

-تەندروستی گورچیلەکان دەپارێزێت

-ڕێگری لە توشبوون بە قەبزی و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەکات

-بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە پەتا و نەخۆشییە وەرزییەکان