لە هەرێم لە ٢٤ سەعاتی رابردودا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند لە ٢٤ سەعاتی ڕابردودا هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە .
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا ٧٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٩ توشبوی تریش چاکبونەوتەوە .
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە .
بە پێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی توشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ١٠٨ هەزار و ٧١٧ کەس و لە کۆی ئەو ژمارەیەش ١٠٣ هەزار و ٤٣١ توشبوو چاکبونەتەوە و ٥١٩ توشبوش گیانیا لەدەستداوە .
|