هەمەڕەنگ

بەم نیشانانەدا بزانە کە کەسێک بەغیلیت پێ دەبات

سیفەتی بەغیلی یەکێکە لەو شتانەی کە بە ڕوونی لە کەسی بەرامبەردا دەرناکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا  سیفەتێکی خراپ و ژەهراوییە کە دەبێتە هۆی لێکترازان لەنێوان هاوڕێ و دۆستەکاندا

ڕاستی بابەتەکە بەجۆرێکە کە کەسەکە ئەم سیفەتەی خۆی دەشارێتەوە بەڵام بە بێ ئەوەی خۆی هەستی پێ بکات لە هەندێک خوو ڕەوشتیدا ڕەنگدانەوەی دەبێت

ماڵپەڕی"برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە شەش نیشانە دەکات کە لەڕێگەیەوە بۆت دەردەکەوێت کەسێک بەغیلیت پێ دەبات کە ئەمانەن:

-ستایشی خۆت یان شتەکات دەکات بەڵام لەگەڵ وتەکانیدا کەموکورتیەک دەڵێت

بۆ نمونە پێت دەڵێت "خانوەکەت جوانە بەس تۆزێک بچووکە"

-چاوی لەسەر هەڵە و کەموکورتیەکانتە و بەردەوام بیرت دەهێنێتەوە

-بەردەوام پۆزش دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی لە بۆنە و خۆشیەکانت دا لەگەڵت دا نەبێت

-لای کەسانی دیکە بە خراپ باست دەکات

-هەمیشە پێت دەڵێت کە تۆ کەسێکی بە بەختیت

-دەیانەوێت بەردەوام لە نزیکت بن و ئاگاداری وردەکارییەکانی ژیانت بن