هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..دەرھێنانی 600 بزمار لە گەدەی پیاوێک


ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی کۆمەڵێک وێنەی پیاوێکی ھندی بەناوی "Pradip Kumar"ی تەمەن ٤٨ ساڵ لەکاتی دەرھێنانی ٦٠٠ بزمار لە گەدەیدا بڵاوکردوە کە نزیکەی دوو مانگبووە بەدەست بوونی ئازار لە گەدەیدا ناڵاندویەتی.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم پیاوە لەگەڵ ئەوەی ٦٠٠ بزمار لە گەدەیدا بووە بەڵام ھیچ زیانێکی بەرنەکەوتەوە، Pradip Kumar بەوە ڕاھاتبوو کە بەردەوام شتی سەیری دەخوارد و لە پاش ئاوسانی سکیشی بەھۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرە لە بزماری گەورە لە گەدەیدا وایکرد پزیشکەکان لە دەرھێنانی ئەم ڕێژە زۆرە لەم بزمارانە پشت ببەستن بە موگناتیسی گەورە ، ئەم نەشتەرگەریەش نزیکەی ٤٨ کاتژمێری خایاند.


2 هەفتە پێشتر - Nov 5 2017 2:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123