تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت گەر هەمیشە لە کاتی دانیشتندا قاچەکانت لەسەر یەکتر دابنێیت؟

هەموومان شێوازی تایبەتی دانیشتمان هەیە و هەر کەسەمان بە جۆرێک دانیشتن هەست بە ئارامی ئەکەین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەو شێوازە دانیشتنە باش بێت

لە ڕاستیدا یەکێک لە باوترین شێوازەکانی دانیشتن بەجۆرێکە کە قاچەکانت لەسەر یەکتر دابنێیت بەتایبەتی لە شوێنی کار و شوێنە گشتییەکاندا،ئەمەش کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە هەیە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دانانی قاچەکان لەسەر یەکتر لە کاتی دانیشتندا دەکات کە ئەمانەن:

-ڕەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە حاڵەتێک کە پێی دەوترێت "ئیفلیجی دەمارەکان"

-دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

-دەبێتە هۆی چەمانەوەی پشت

-توشبوون بە ئازاری جومگەکان

-ئاوسانی قاچەکان لە کاتی دووگیانیدا