هەمەڕەنگ

کیت کاتێکی تایبەت بە کەسانی ڕووەکی

کۆمپانیای بەنێوبانگی تایبەت بە دروستکردنی جۆرەکانی شیرینی و نەستەلە "نێستل" کە بە بەرهەمی نەستەلەی "کیت کات" ناسراوە هەڵدەستێت بە دروستکردنی جۆرێکی تایبەت لەم نەستەلەیە بۆ کەسانی ڕووەکی

هەواڵەکە ڕۆژی سێ شەممە لە ماڵپەڕی ڕەسمی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری شیرینین و بەدوای جێگرەوەیەکی شیرەمەنیدا دەگەڕێن، ئەم بەرهەمە بڕیارە لەمساڵدا لە بەریتانیا بگاتە سەر ڕەفەی دوکاندارەکان

بەرهەمە تازەکە بە ناوی "کیت کات ڤی" دەبێت و ٪100 کاکاو لە دروستکردنیدا بەکاردێت، براندەکە بۆ بەرهەمە نوێیەکەی کە لە پێکهاتەیدا شیر هەیە ئاشکرای نەکردووە کە چی شیرێکی بێ چەوری بەکار دەهێنێت

کۆمپانیاکە هەریەک لە برنج، شۆفان، سۆی، گوێزی هیندی، پۆڵکە و گوێز لە دروستکردنی ئەو نەستەلانەیدا بەکار دەهێنێت کە پێکهاتەی سەرەکییان ڕووەکە