تەندروستی

توێژینەوەیەکی بەریتانی هیوایەکی گەورە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەگەڕێنێتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی گیراوەیەك دەخاتە ڕوو کە توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەتوانن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکرەکەیان بیخۆنەوە .

پسپۆڕانی ئەمریکی لە زانکۆی ویلایەتی ئاریزۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تویژینەوەیەکیان لەسەر بەکارهێنانی سرکەی سێو بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە ئەنجامداوە تا بزانن چ کاریگەریەکان لەسەر دروستدەکات .

لە توێژینەوەکەدا کە لە ڕۆژنامەی " دەیلی ئێکسپرێس " دا بڵاوکراوەتەوە ١٠ توشبووی نەخۆشی شەکر و ١٩ کەسی توشنەبوو لەگەڵ ٨ کەس کە هەستیاری ئەنسۆلیانیان هەیە بەشداریان کردووە، پێش نانخواردن گیراوەیەکیان پێدراوە کە لە ٢٠ گرام سرکەی سێو ٤٠ گرام ئاو یەك کەوچکی بچوك ساکەرین پێکهاتووە.

دوای دوو خولەك لە خورادنەوەی گیراوەکە ڕیگە بە بەشداربووەکان دراوە ژەمێک خواردن بخۆن کە لە نانی سپی و کەرە و شەربەتی پرتەقاڵ و کاربۆهیدرات پێکهاتوو، دوای سەعاتێك نمونەی ڕیژەی گلوکۆزی بەشداربووەکان وەرگیراوە .

لە توێژینەوەکەدا تێبینی ئەوەکراوە کە توشبووانی نەخۆشی شەکرە هەستیاریان بە ئەنسۆلین ڕوولەباشبوون بووە ریژەی کلوکۆز لە خوێنیاندا کەمی کردووە .

سەنتەری توێژینەوەکە ڕێنمای توشبونای نەخۆشی شەکرە دەکات کە گرنگی بە سیسیتمی خۆراکیان بدەن و سەرکەی سێو یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ریژەی شەکری خوێن .