هەمەڕەنگ

دوو هاوسەری وەرزشەوان

هەموو بەیانییەک لە سەعات 4ی بەیانییەوە "هیوو ینگفوو"ی تەمەن 84 ساڵ  و "وانگ جانگمن"ی تەمەن تەمەن 75 ساڵ لە خەو هەڵدەستن بۆ ئەنجامدانی وەرزشی ڕاکردن

ئەم دوو هاوسەرە بۆ ماوەی 54 ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە و نیشتەجێی شاری هێفێی هەرێمی ئانهووی ڕۆژهەڵاتی چینن، بۆ ماوەی دەیان ساڵە ڕۆژانە 10 کیلۆمەتر بە ڕاکردن دەبڕن و هیچ شتێک ڕاینەگرتوون نە پیربوون و نە سەرمای زستان، تا ئێستا زیاتر لە 100 ماراسۆنیان لە هەموو چین ئەنجام داوە

ئەم دوو هاوسەرە لە ڕابردوودا بەهۆی چەندین کێشەی تەندروستییەوە ناڵاندوویانە، هیوو توشی نەخۆشییەکانی گەدە بووە و وانگی هاوسەری توشی سکچوون و ڕشانەوە بووە بە شێوەیەکی بەردەوام

بەهۆی پێشنیاری هاوڕێکەی وانگ دەست دەکەن بە وەرزشی ڕاکردن و ڕۆژ بە ڕۆژ تەندروستیان بەرەو باشی دەچێت، هەر بۆیە بڕیاری بەردەوامی دەدەن

ئەمە لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2004 کاتێک وانگ تەمەنی 58 ساڵ بوو بەشداری لە پێشبڕکێی ماراسۆنی نیشتمانی ڕاکردنی 1،500 مەتری دەکات دەتوانێت پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت