تەندروستی

بلومبێرگ : جیهان پێویستی بە ٧ ساڵە بۆ گەرانەوە بۆ دۆخی ئاسایی پێش کۆرۆنا

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایدەگەیەنێت، جیهان دوای تەواو بوونی کۆرنا پێویستی بە ٧ ساڵە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی .

ئاژانسی " بلومبێرگ"ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاماژەی بەوەکردووە بۆ ئاسایبونەوەی دۆخەکە  پێویستە لە ٪٧٠ بۆ ٪٨٥ی دانیشتوانی هەر وڵاتێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن .

ئاژانسە ئەمریکیەکە بە پشتبەستن بە داتاکانی ئەوەی خستۆتە ڕوو، بەشێك لە وڵاتان بە زویی دەگەن بە دۆخی ئاسای بونەوە وڵاتی ئیسرائیل لە ڕیزبەندی یەکەمدا دەبێت بەوهۆیەی بەشێکی زۆری دانیشتونەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە .

باسیلەوەشکردووە، بەهۆی ئەو ڕوداوە خێرایانەی کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕویانداوە کاریگەری لەسەر دانیشتوانی جیهان دروستکردووە بەوهۆیەشەوە لەدوای کۆتایهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان پێویستی بە ٧ ساڵە بۆ گەرانەوە بۆ دۆخی ئاسایی پێش بڵاوبونەوەی کۆرۆنا .

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، جاوەڕوان دەکریت تا هاتنی ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن .


ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانی تەندروستیەوە ئەوەی خستۆتەڕوو تا ژمارەی ڤاکسینەکان زیاتربن ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیاد بکات جیهان نزیکتر دەبێتەوە لە ئاسایی بونەوەی دۆخەکە .