هەمەڕەنگ

ئەم پیاوە دەشێت هاتبێتە خەونی زۆرینەمانەوە


لە مانگی 1ی ساڵی 2006، لە شاری نیویۆرك، نەخۆشی دکتۆرێکی دەروونی ڕووخساری پیاوێکی دەموچاو خڕی برۆ ئەستووری دەم گەورەی لووت بەرانی دەکێشێت، کە بە دکتۆرە دەروونییەکەی دەڵێت: "ئەم پیاوە دێتە خەونم و لەبارەی ژیانی تاکە کەسیمەوە پێشنیاز و ئامۆژگاریم دەکات"، خانمەکە سوێندیش دەخوات کە هەرگیز لە ژیانیدا ئەم پیاوەی نەدیوە.
دواتر بۆ چەند ڕۆژێك وێنەکە بە لەبیرکراوی لەسەر مێزی دکتۆرەکە بەجێ دەهێڵرێت، پاشان نەخۆشێکی تر پەیدا دەبێت و وێنەکە دەگرێت بە دەستیەوە و دەڵێت: "ئەم پیاوە چەند جارێك هاتووەتە خەونم"، ئەویش بەهەمان شێوە وتی: بەهیچ شێوەیەك ئەم پیاوە ناناسم و هەرگیز نەمدیوە.
پاشان دکتۆرە دەروونییەکە بڕیار دەدات وێنەی ئەو پیاوە بنێرێت بۆ خوێندکارەکانی لە زانکۆ  نیشانی کەسێکی بدەن کە  باری دەروونی ناجێگیربێت، پاش ماوەیەك چوار کەس پێیان راگەیاند کە ئەوانیش ئەم پیاوەیان لە خەونەکانیان دیوە.
لە مانگی 1ی 2006ەوە هەتا ئێستا نزیکەی 2000 کەس لە تەواوی جیهان، لە شارەکانی "لۆس ئانجلۆس، بەرلین، ساوپاولۆ، تاران، پەکین، ڕۆما، بارسێلۆنا، ستۆکهۆڵم، پاریس، نیو دیلهی، مۆسکۆ و چەندین شاری ترەوە رایانگەیاندووە کە ئەم پیاوە هاتووەتە خەونەکانیانەوە.
گەڕان و توێژینەوەی دەروونناسان و خەونزانەکان بۆ هۆکاری دەرکەوتنی ئەم پیاوە لە خەونی کەسەکاندا بەردەوامە و هەتا ئێستاش هۆکارەکەی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بۆ مەبەستی زیاتر وردبوونەوە لەم باسە، لەلایەن دەستەیەك دەروونناسەوە ماڵپەڕێكی تایبەت بە ناوی  www.thisman.org بۆ مەبەستی درووستکردنی پەیوەندی و بەردەوامیی توێژینەوەکان لەم بابەتە کراوەتەوە.



3 مانگ پێشتر - Sep 22 2017 11:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123