هەمەڕەنگ

ئەو کارە ئاسایانەی کە ئەلیزابێسی دووەم ناتوانێ بیان کات

خێزانی مەلەکی هەرچەندە بە باشی و ژیان بەسەر دەبەن بەڵام چەند ڕێساو یاسایەکی تایبەت هەن کە بۆ هەموو مرۆڤێک ئاساین بەڵام بۆ خێزانی ڕۆیاڵ نا ئاسایی و ڕێگە پێنەدراوە

چوون بۆ قوتابخانە

سەرەڕای ئەوەی خێزانی ڕۆیاڵ لە باشترین قوتابخانە و زانکۆکان دەتوانن بخوێنن بەڵام شاژن ئەلیزابێس هەرگیز نەچووە بۆ قوتابخەنە و بەڵکو لەگەڵ خوشکەکەیدا بە تایبەت لە ماڵەوە لە لایەن مامۆستای تایبەتەوە خوێندویانە.

 

وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری

 

کەسانی ئاسایی بۆ مۆڵەتی شۆفێری پێویستە چەند تاقی کردنەوەیەک بکات بەڵام شاژن ئەلیزابێس بۆ وەرگرتنی مۆڵەت هیچ تاقیکردنەوەیەکی نەکردووە.

 

کردنەوەی دیاری سەری ساڵ

بە شیوازێک کلتوری کردنەوەی دیاری کریسمس لە بەیانیاندایە بەڵام لە خێزانی شاهانەی ئەلیزابێس لە کاتی نانخواردنی کریسمسدا دیارییەکان دەکەنەوە وەک کلتورێک کە لە خێزانی شاهانەدا ماوەتەوە.