تەندروستی

چارەسەرێکی شێرپەنجە بۆتوشبوانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

کۆمپانیایەکی ئیسپانی چارەسەرێکی شیرپەنجە بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت.

کۆمپانیای " فارما مار "ی ئیسپانی ڕایگەیندووە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی  توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر کاریگەرییەکانی دەرمانی "
پلیتیدێپسین "ە توانیویانە ڕەزامەندی بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ توشبووانی کۆرۆنا وەربگرن .

بە پێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری " جێرناڵ سایەنس " دا بڵاوکراوەتەوە بە ڕێژەی ٩٩٪ گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوەستێنێت و بۆ ئەو توشبووانە بەکاردێت کە باری تەندروستیان ناجێگیرە .

لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا لە کۆتایی سالی ٢٠١٩ دا کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی دەرمان لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی چارەسەر و ڤاکسینێکی گونجاو بۆ ڕووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .