تەندروستی

سودە تەندروستیەکانی ترخێنە

پرۆسەی ترشاندنی خواردن پرۆسەیەکی مێژووییە ، بۆ پاراستنی خواردن هەمان پرۆسە ئەمڕۆ بەکاردێت بۆ دروستکردنی ترشیات وسرکە و ماست و هەندێک جۆری پەنیر و ترخێنە .

ترخێنە ، جۆرێکی تایبەتی خۆراکە ترشێنراوەکانە ، سودێکی خۆراکی زۆری هەیە.

سودە تەندروستیەکانی بریتیە لە: 

١- 
تەندروستی گەدە : پێکهاتەی ناو خۆراکە ترشاوەکان ڕێژەیەکی باش '' پریبایۆتیک " یان تێدایە ، کە بەکتریاکانی گەدە ڕێکدەخات ، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەکانی گەدە دەدات .

٢- بەرگری لەش بەهێز دەکات
: بەکتریاکانی گەدە وڕیخۆڵەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە بەرگری جەستەوە بە شێوەیەکی گشتی ، پریبایۆتیکەکان یارماتیدەرن لە زوو چاکبونەوە لە نەخۆشییەکان .

٣-
باشکردنی کرداری هەرس کردن  : لە کاتی ترشاندا لە ترخێنە و خۆراکە هاوشێوەکاندا ، ئەو '' پریبایۆتیک '' ەی دروست دەبێت ، یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە و چارەسەری کێشە پەیوەستەکان بە گەدە.

ترخێنە سودبەخشە لە
 کەمکردنەوەی توشبوون بە  سکچوون و ئاوسانی سک و قەبزی ، لەبەر ئەم هۆکارانە  پێویستە ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستی لە گەدە و ڕیخۆڵەیان دا هەیە زیاتر خورادنە ترشینراوەکان بخۆن .

پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر خورادنە ترشێندراوەکان ئەنجامداوەو دەرکەوتووە کە سودبەخشن بۆ تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی کێش و هەروەها کاریگەری لەسەرئارامی دەروون
.