تەندروستی

تەندروستی جیهانی : کۆرۆناکەی بەریتانیا لە ٦٠ وڵاتی تر بڵاوبۆتەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە ٦٠ وڵاتی تر بڵاوبۆتەوە .

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا و دەوروبەری بڵاوبۆتەوە لە ئێستا لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتی تری جیهان بڵاوبۆتەوە .

ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە  لە وڵاتی ژاپۆنیش جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە بەرهەڵستی لە جۆرەکانی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە .

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا وڵاتی بەریتانیا بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە خێرایی بڵاوبونەوەی لە جۆرە باوەکەی کۆرۆنا زیاترە، بەڵام کوشندەتر نییە، وڵاتی ژاپۆنیش رایگەیاند بوو جۆرێکی تری کۆرۆنایان لە چوار گەشتیاری بەرازیلیدا دەستنیشانکردووە کە لەو جۆرەی لە بەریتانیا بڵاوبۆتەوە جیاوازترە .

 بە پێی دواین ئامارەکان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٩٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە پسپۆرانی تەندروستیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکان لەسەر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا .