هەمەڕەنگ

پیاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر شاخێکدا سەردەکەوێت

پیاوێکی چینی بە ناوی "لاجی-وای" کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بەردەوام لەسەر کورسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەژی لە "هۆنگ کۆنگ" توانی بەسەر شاخێکی بەرزدا سەربکەوێت لەگەڵ کورسییە تایبەتیەکەی
 
بەرزیی شاخەکە دەگاتە 250 مەتر لە ڕێگەی ڕاگرێکی تایبەتەوە کە ماوەی دروستکردنەکەی 10 سەعاتی پێویستبووە.

"لاجی-وای" لە ڕابردوودا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە هەر بەم هۆکارەش بووە بە خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێکی جەستەی لە دەستداوە، بەر لە رووداوەکە "لاجی-وای" توانیوییەتی چوار جار سەرکەوتووبێت لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی سەرکەوتن بەسەر شاخدا.