تەندروستی

نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە منداڵی ساوا دا

پسپۆڕانی تەندروستی چەند نیشانەیەکی توشبونیان بە کۆرۆنا لە منداڵی ساوا دا دەستنیشانکردووە .

دیارترین نیشانەکان بریتییە لە :

بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش :
بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لە منداڵ دا مەترسیدارە بەتایبەت لە منداڵی خوار تەمەن ٣ مانگ  پێویستە بەزووی پشکنینی بۆ ئەنجامبدرێت .

دروستبوونی پەڵەی ورد لەسەر پێست :
پەڵەی سەر پێست بە نیشانەیەکی جیاکەرەوە دادەنرێت لە منداڵی ساوادا کە ڕەنگە نیشانەی کەمی گەشتنی خوێن بێت بۆ خانەکانی پێست .

دڵتێکەڵهاتن :
ڕشانەوەو دڵ تێکەڵهاتن بە یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی توشبونی منداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت ، ئەگەر کێشەی تەندروستی لە گەدە و سییەکانیدا نەبێت .

هەڵئاوسانی لێو پێست :
هەڵئاوسانی هەر بەشێکی جەستە نیشانەی بوونی هەوکردنە، بوونی هەڵئاوسانی لێو و دروستبوونی لیر و پەڵەی ورد لەسەر پێست لە زۆرێك لە منداڵی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە .

ئازاری ماسولکەکان :
ئازاری ماسولکەکان نیشانەیەکی سەرەکی توشبوونە بە کۆرۆنا لە پێگەیشتوان دا لە منداڵیشدا بەهامان شێوەیە، بوونی ئازاری ماسولکە لە منداڵ دا دەبێتە هۆی خەوزڕاندنیان و گریانی زۆر و بێزاریان دەکات .

پسپۆڕان ڕێنمانی دایك و باوکان دەکەن لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە منداڵ دا سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینی تایبەتیان بۆ ئەنجامبدەن .