تەندروستی

نیشانەیەکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشاندەکرێت

پسپۆڕانی تەندروستی لە بەریتانیا نیشانەیەکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشاندەکەن . پسپۆڕانی تەندروستی لە زانکۆی " کینگ " لە لەندەن نیشانەیەکی نوێ لە دەم و شانەکانی ناودەمی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشاندەکەن . ئاماژەیان بەوەکردووە نیشانە نوێیەکەیان ناوناوە " زمانی کۆڤید " وەك توێژاڵێك لەسەر زمانی کەسی توشبوو دروستدەبێت لە هەر پێنج توشبوویەکدا یەکێک ئەو نیشانەیەی لێ دەردەکەوێت . پسپۆڕان ئەوەشیان خستۆتەڕوو، بوونی برینی ناو دەم و پەڵە لەسەر زمان و شانەکانی دەوروبەری نیشانەی تری توشبوونن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا . پسپۆڕانی زانکۆی کینگ باسیان لەوەکردووە ئەو نیشانانە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت و نامێنێت بەڵام ئەگەر کاتی مانەوەی زیاتربوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت .