تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای مرسیدس شاشەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی دەخاتە ڕوو

ماڵپەڕی "ئینفۆرمەیشن تەکنەلۆجی" لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی "mercedes" دەکات کە باس لە تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی دەکات.

 

لە تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لە جۆری (EQS)دا شاشەیەکی زیرەک هەیە کە هەموو زانیارییەکانی ئۆتۆمبێلی تێدایە وەک ڕێژەی خێرایی و پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکە و نەخشەی ئەلکترۆنی بۆ ڕێڕەویکردنی شۆفێر، ئەم شاشە زیرەکە کە ناسێندراوە بە (MBUX Hyperscreen) چەند تایبەتمەندییەکی دیکەش لە خۆدەگرێت وەک لە کاتی کەشی سارد و سەمادا شاشەکە ڕاستەوخۆ پێشنیاری سیستمی گەرمی و ئاسوودەیی دەکا بۆ شۆفێر، هەروەها گەر شۆفير چەند جارێک پەیوەندی بکا بە کەسێکی دیاری کراو لە کاتێکی دیاریکراودا ئەوا لەکاتی ئاسایدا شاشەی ئۆتۆمبێلەکە پێشنیار دەکات بۆ شۆفێر کە پەیوەندی پێوەبکات.

سەرنشینانی تەنیشت شۆفير دەتوانن سەیری فیلم و تەلەفیزیۆن بکەن لە ڕێگەی شاشەی ئۆتۆمبێلی (EQS) بەڵام شاشەی لای شۆفێر بلۆک دەکرێت بۆ سەرنجدانی ڕێگاکە و سەلامەتی.

 

ئەم شاشە نوێیەی کۆمپانیای "Mercedes" دەبێتە ڕکابەرێک بۆ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبای "تێسلا" کە لەمساڵدا زۆرترین فرۆشی هەبوو