تەندروستی

توێژەرانی ئیتاڵیا زانیاری نوێ دەربارەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن

تویژەرانی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکەن کۆرۆنا پێش وڵاتی چین لە ئیتاڵیا بڵاوبۆتەوە . بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " لا ریبوبلیکا "ی ئیتاڵی توێژەرانی زانکۆی میلانۆ ئاشکرایان کردووە ژنێکی ئیتاڵی تەمەن ٢٥ ساڵ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ چەند هەفتەیەك پێش ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری ووهان توشی ڤایرۆسەکە بووە . توێژەران چەند نمونەیەکیان لە پێستی ئەو نەخۆشە وەرگرتووە تێبینیان کردووە پەڵەی سوور لەسەر پێستی دروستبووە کە بەشێک لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا هاوشێوەی توشبوونە بە نەخۆشییەکانی پێست . ئەوەشیان خستۆتە ڕوو شاری ووهان تاکە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە، پێوستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە تا ئەو ناوچانەی تر دەستنیشانبکەن کە هۆکاربوون بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین راگەیندرا،لە ئێستا جۆرێکی نوێی ڤایرۆسەکە لە بەشێکی وڵاتانی ئەروپا و ئەفریقا بڵاوبۆتەوە وڵاتانی جیهانیش سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینن دژی ڤایرۆسەکە .