واتس ئەپ مەرجێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دادەنێت
واتس ئەپ مەرجێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دادەنێت ئەگەر پێوەی پابەند نەبن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەپە بێبەش دەبن .
کۆمپانیای واتس ئەپ ڕایگەیاندووە، پێویستە بەکارهێنەرانی ڕێگە بە بەشداری کردنی فەیسبووك لە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنەکەدا بدەن .
کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە بەکارهێنەرانی واتس ئەپ ئەگەر تا ٨ی مانگی شوباتی داهاتوو ئەو ڕێکارە نوێیە جێبەجێ نەکەن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەپلیکەیشنە بێبەش دەبن .
شارەزایانی بواری ئایتی ئاماژە بەوەدەکەن ، مەرجە نوێیەکەی واتس ئەپ ڕێگە بە کۆمپانیای فەیسبووك دەدات دەستبەسەر زانیاری و ژمارەی مۆبایل و پەیوەندییەکانی بەکارهێنەرانی واتس ئەپ دا بگرێت .
واتس ئەپ ئەپێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی نامەو وێنە و ڤیدیۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دروستکراوە لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە ٢ ملیار بەکارهێنەرە .
|