هەمەڕەنگ

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

ماڵپەڕی"the technalogy" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاشکرایکردووە کۆمپانیای سامسۆنگ لە کاتێکی زۆر نزیکدا مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە پڕفرۆشترین کۆمپانیاکانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە جیهاندا، پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە لە کۆتایی ساڵی 2021 دا مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەڵام لە نوێترین بڵاوکراوەیدا و ماڵپەری "the technalogy" ڕای گەیاندووە کە بەم نزیکانە مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی لە جۆری "سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١" کە بە سێ قەبارە دەیخاتە بازاڕەوە بریتین لە ( ڕووکەشی شاشەی قەبارە ٦،٧ و ٦،٢ و ٦،٨)

هەروەها لە بڵاوکراوەکەشیدا هاتووە کە پاتری ئەم مۆبایلە بۆ ماوەییەکی درێژتر دەمێنێتەوە کەمترین بارگاوی کردنی پێویستە.

 

هەر لە سەرچاوەکەشدا هاتووە هۆکاری پێشخستنی کاتی بڵاوکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکەی سامسۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ پێشبڕکێی مۆبایلە زیرەکەکان لە بازاڕی تەکنەلۆژیدا، کە کۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژی جیهاندا بەرەو پێش بچێت و لەگەڵ داهێنانی تازە و سەردەمیانەدا بێت.