تەندروستی

توێژینەوەیەك : گەشبینی تەمەن درێژ دەکات

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات ئەو کەسانەی گەشبینن تەمەنێکی درێژتر دەژین . بە پێی توێژینەوەیەكی ئەمریکی کە لە ڕۆژنامەی " ئێکسپرێس" بڵاوکراوەتەوە کەسانی گەشبین و خاوەن بیرکردنەوەی ئەرێنی تەمەنیان درێژترە بەشێکیان تا تەمەنی ٨٥ ساڵی دەژین . توێژینەوەکە لەسەر ٧٠ هەزار ژن و ١٥٠٠ پیاو ئەنجامدراوە چاودێری دۆخی تەندروستی گشتی و دەرونیان کراوە ، لەگەڵ دیاریکردنی ڕێژەی مەیخواردنەو جگەرەکێشان . توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، لە ٪١١ بۆ ٪١٥ کەسانی بەشدار بوو کە لە ژیانیاندا گەشبین بوون تا تەمەنی ٨٥ ساڵی ژیاون . ئەوەشخراوەتە ڕوو, کاریگەرە ئەرێنییەکانی گەشبینی بریتییە لە نەمانی خەمۆکی و زیادبوونی بەرگری لەش و باشبوونی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان .