چەند کۆمپانیایەك گۆشتی دەستکرد دەخەنە بازاڕەوە
چەند کۆمپانیایەكی جیهانی کێبڕکێکی بەرهەمهێنانی گۆشتی دەستکرد دەکەن .
بە پێی هەواڵێکی گۆڤاری " سایەنتیفیك ئەمریکان " چەند کۆمپانیایەك هەوڵی بەرهەمهێنانی گۆشتی دەستکرد دەدەن لە خانەی ئاژەڵی زیندوو.
گۆڤارەکە ئاماژەیبەوەکردووە، لەسەرەتادا چەند خانەیەکی ئاژەڵی زیندوو وەردەگیرێت و لە تاقیگەدا دابەشبوونی پێدەکرێت تا دەکرێت بە شانەی ماسولکەیی .
کۆمپانیا " مۆسا میت "کە گۆشتە دەستکردەکە بەرهەمدێنێت ئاماژەیبەوەکردووە، دەتوانن لە چەند شانەیەکی مانگایەك ٢٠ هەزار پاوەند گۆشتی سور بەرهەمبێنن .
گۆڤارەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، پڕۆژەکە ناونراوە " گۆشتی پاك " ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبێنێت لە ڕووی تەندروستی و کشتوکاڵییەوە سودێکی گەورەی دەبێت .
|