تەندروستی

بۆچی لە کاتی برسێتیدا تووشی سەر ئێشەییەکی بەهێز دەبیت؟

لێکۆڵینەوەیەکی ماڵپەڕی پزیشکی "وێب تب"  کە تیایدا هاتووە لە ٪30 هاوڵاتیان لە جیهاندا لە کاتی برسێتیدا تووشی سەر ئێشەیەکی بە هێز دەبن.

 

مرۆڤ لەکاتی برسێتیدا  هەست بە بەتاڵی گەدە  دەکات بەڵام لە هەندێک لە مرۆڤەکان لە کاتی دواکەوتنی ژەمەکان و برسێتیدا تووشی ئازارێکی زۆری سەر دەبن بەهۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێنیاندا، ئەم حاڵەتە لەو کەسانەشدا دەردەکەوێت کە دەناڵێن بە هۆی نەخۆشی شەقیقەوە.

 

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکان تووشی سەر ئێشە بیت لە کاتی برسێتیدا:

 

جگە لە هۆکاری کەم بوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا چەند هۆکارێکی دیکەش هەیە کە بریتین لە:

-بەڕۆژوو بوون

-دواکەوتنی ژەمەکان و ناڕێکی کاتی نان خواردن

-خەوتن بۆ ماوەییەکی زۆر

-پەیڕەوی کردنی خۆپارێزی خۆراکی نا تەندروست

 

بەپێ لێکۆڵینەوەی ماڵپەرە پزیشکییەکە ئەم هۆکارانە سەرەکی ترین هۆکارن بۆ تووشبون بەم حاڵەتە، هەر لە سەرچاوەکەشدا هاتووە کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم بارودۆخەش پێویستە

لەسەریان بە بەردەوام ژەمی بچووک و تەندروست بخۆن، هەروەها گرنگی بدەن بە خوانی بەیانی و پشتگوێ نەخەن چونکە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ڕێژەی خوێن لە لەشدا